شاسوار عەبدولواحید بڕیارێکی گرنگ ڕادەگەیەنێت

سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بڕیارێکی گرنگی ڕاگەیاند.

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو ڕێككەوتنەكەمان لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان واژوودەكەین و بڕیارمانداوە، سەرۆكی حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان بۆ هاوپەیمانێتییەکەی ئێمە و یەكێتی بێت.

وتیشی، ساڵی 2018 ئەم حکومەتە پێکهێندراوە، کەواتە سەرۆكی حكومەت ماوەكەی بەسەرچووە و پۆستەكەی نایاساییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت پارتی سازش لە هەندێک لە پۆست و بەرژەوەندیی شەخسی و حزبی بكات، چونکە ناتوانێت بە 39 كورسییەوە هەموو پۆستە باڵاكانی هەرێمی كوردستانی بەدەستەوە بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share