بڕیارە ئەمڕۆ لە سلێمانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ عەلی باپیر کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە سلێمانی لەگەڵ عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کۆدەبێتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باپیر دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و دوایین هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان تاوتوێ دەکەن.