نرخی زێڕ بۆ نزمترین ئاستی خۆی لە حەوت مانگی ڕابردوودا دابەزی و ئێستا، ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار هەزار و 73 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەگوێرەی بۆچوونی شارەزایان، گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێـ.ـران لەبارەی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە جەنگ پێشکەوتنی باشیان بەدەستهێناوە، هەروەها جوڵە و گواستنەوەی نەوت و وزە لە گەرووی هورمز دەستیپێکردووەتەوە، ئەمەش گوشارەکانی سەر کەرتی وزەی جیهانی کەمکردووەتەوە، چونکە زۆرکات زێڕ وەک قەڵغانێک دژ بە هەڵاوسان دەبێنرێت، کەمبوونەوەی هەڵاوسانیش بە مانای کەمبوونەوەی خواستی زێڕ دێت.
هاوکات، ئێستا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 906 هەزار دینارە.