لە وەرزی هاویندا بەرزبوونی پلەی گەرما کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر گوڵ و درەختەکانی ناو ماڵ

ئەمەش بەهۆی گەرمای زۆر و کەمبوونەوەی بڕی هەوا، زۆرجار گوڵەکانی ناوماڵ بە خێرایی سیس دەبن یان شێوازیان دەگۆڕێت، شارەزایان دەڵێ، کە ئەم وەرزە پێویستیی بە چاودێریی زیاتر هەیە بە تایبەتی لە ڕووی ئاودان و شوێنی دانانی گوڵ و ئینجانەکان.

لە سەرەکیترین ڕێوشوێنەکاندا ئاودان بە شێوەیەکی ڕێکخراو گرنگترین هەنگاوە، پێویستە گوڵەکان بەیانیان زوو یان ئێوارە درەنگ ئاوبدرێن، چونکە لە کاتی نیوەڕۆدا گەرما زۆرە و ئاوەکە وشک دەبێتەوە پێش ئەوەی ڕەگی گوڵەکە ئاوەکە هەڵمژێت، هەروەها پێویستە خاکەکە نە تەڕ بێت و نە وشک بێت، بەڵکو لە نێوان ئەم دووانەدا بێت و فێنک و شیداربێت.

پاراستنی گوڵ و درەختە ناوماڵییەکان لە هاوین تەنیا بە ئاودان نییە، بەڵکو پێویستیی بە تێبینی و ڕێکخستنی ژینگەی دەورووبەری هەیە، بە جێبەجێکردنی ئەم ڕێوشوێنانە دەتوانرێت جوانی و تازەیی گوڵ و درەختەکان بپارێزرێت لە درێژایی وەرزی گەرمادا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان: لە هەوڵداین سەرجەم ماتۆڕسکیلە بێسەرەتاکانی سنوورەکە تۆماربکەین

وته‌بێژی هاتوچۆی گه‌رمیان ڕایدەگەیەنێت، لە هەوڵداین سەرجەم ماتۆڕسکیلە بێسەرەتاکانی سنوورەکەمان تۆماربکەین و لە ئێستا کار لەسەر چۆنیەتیی جێبەجێکردنی…
Total
0
Share