بەختیار تاهیر: گرفتی سەرچاوەی ئاومان نییە

بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەهۆی شکان و کۆنبوونی چەند پەمپێکەوە لە وێستگەی پڕۆژەی ئاوی دووکان، گرفت بۆ ئەو گەڕەکانە دروستبوون کە لەسەر هێڵی دووی دووکان بوون.

وتیشی، بەهۆی زۆری بارانبارین لەمساڵدا هیچ گرفتی سەرچاوەی ئاومان نییە و کانی و کانیاوەکانی سەرچنار بەشێوەیەکی بەرچاو بووژاونەتەوە و ئاویان تێدایە.

بەختیار تاهیر ئاماژەی بەوەشکرد، سێ پەمپ کە لە ئەمریکا کڕدراون، بڕیارە دوای وەرگرتنی شایستە داراییەکان کە نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت بڕیاری خەرجکردنی بۆ داوە، دەست بە دانان و گۆڕینیان دەکرێت و گرفتی کەمئاوی چارەسەردەبێت.

وتیشی، ژمارەیەک پەمپی دیکە لە دروستکردندان و بڕیارە کۆتایی مانگی تەمموز لە هێڵی یەکی پڕۆژەی ئاوی دووکان – سلێمانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: سێ کەس بەتۆمەتی دزینی مەڕوماڵات دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بەتۆمەتی دزینی ژمارەیەک مەڕوماڵات، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد. پۆلیسی سلێمانی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە: هەر خوێندکارێک لە پۆلدا ئامادە نابێت دەتوانێت سوود لە خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرێت

وەزارەتی پەروەردەوەی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە 29ی ئازاری 2026، دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، ناحکومی و نێودەوڵەتی دەستپێدەکاتەوە،…
Total
0
Share