دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەدەکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ئێرانییەکان گەرووی هورمز دابخەن، وڵاتەکەیان لەناودەچێت.

دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی ڕایگەیاند، دەکرێت ئەمریکا ببێتە فریشتەی پارێزەری گەرووی هورمز و 20%ـی نەوتەکە وەربگرێت، ڕەنگە بەتەواوییش کۆنترۆڵی بکەین ئەگەر ناچاربین.

وتیشی، ئەگەر لەگەڵ ئێران نەگەینە ڕێککەوتن، ئەوا لە گەرووی هورمزدا باج بەسەر کەشتییەکاندا دەسەپێنین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share