هاتوچۆی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، سبەینێ هیچ مامەڵەیەک لە بەشی مۆڵەت وەرناگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، بە هۆی هەندێک کێشەی تەکنیکی، ڕۆژی یەکشەممە 21ی حوزەیرانی 2026 هیچ مامەڵەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە بەشی مۆڵەت لە هەموو هەرێمی کوردستان وەرناگیرێت.
دەشڵێت، هەروەها لە پارێزگای دهۆک، قەزاکانی ئاکرێ و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەشەکانی (مۆڵەت و تۆمار) کە لە سیستمی نوێن مامەڵە وەرناگرن.