سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان: بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەنجەکە ئاوی بەنداوی دەربەندیخان دەگیرێتەوە

جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند، بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو گەنجەی چوارشەممەی ڕابردوو لەکاتی ڕاوەماسی لە ڕووباری سیروان خنکا، داوایان لە بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوەکان هەرێمی کوردستان کردووە بۆ ماوەیەکی کاتی بەردانەوەی ئاوی دەربەندیخان ڕابگرن.

وتیشی، “لە کاتژمێر 12:00ـی دوێنێ هەینییەوە، ئاوی بەنداوەکە گیراوەتەوە و چاوەڕێ دەکەین وردە وردە کەمبێتەوە تاوەکو بەدوای تـ.ـەرمەکەدا بگەڕێن.”

ڕۆژی 17 ئەم مانگە، گەنجێکی تەمەن 26 ساڵ بە ناوی ئەحمەد لوقمان کە بۆ مەبەستی مەلەکردن و ڕاوەماسی چووبووە سەر ڕووباری سیروان، خـ.ـنکا و تاوەکو ئێستا تیمەکانی بەرگریی شارستانی و هاوڵاتییانی خۆبەخش بەردەوامن لە گەڕان بەدوای دۆزینەوەی تەرمەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share