شەقامێکی کەربەلا ناودەنرێت هەڵەبجە

پارێزگاری کەربەلا، ڕایگەیاند، شەقامێکی سەرەکیی کەربەلا ناودەنێین ‘هەڵەبجە’.

نەسیف جاسم خەتابی، پارێزگاری کەربەلا، ڕایگەیاند، وەک پێزانین بۆ هەڵوێستی مرۆڤدۆستانە و نیشتمانپەروەرانەی خەڵکی پارێزگای هەڵەبجەی خۆڕاگر لە هاوسۆزییان لەگەڵ خەڵکی کەربەلای پیرۆز، بڕیارماندا یەکێک لە شەقامە سەرەکییەکانی سەنتەری پارێزگای کەربەلا ناوبنێین ‘شەقامی هەڵەبجە’ .

ئەو هەڵوێستەی پارێزگاری کەربەلا دوای هاوخەمیی هاوڵاتییانی هەڵەبجە دێت بۆ ‘ڕوقیە’ ئەو کچە کەربەلاییەی لە ئەحمەد ئاوا خنکا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چۆن کاریگەریی پاڵاوگە نەوتییەکان لەسەر زیادبوونی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان کەمدەکرێتەوە؟

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ماڵپەڕی ئینۆڤەیت، تاوەکو پاڵاوگەکانی نەوت لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامبن لە پیسکردنی ژینگە، حاڵەتەکانی شێرپەنجە…
Total
0
Share