وتەبێژی پۆلیسی دهۆک، ڕایگەیاند، گەنجێکی تەمەن 22 ساڵان، لە نەخۆشخانە و لەلایەن مامیەوە کوژرا.
هێمن سڵێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک، ڕایگەیاند، گەنجێکی تەمەن 22 ساڵان ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ مامیدا چووەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک بەهۆی شکانی قاچییەوە، بەڵام دوای مانەوەی 24 کاتژمێر لە نەخۆشخانە لەلایەن مامیەوە کـ.ـوژراوە”.
بەگوێرەی وتەی وتەبێژی پۆلیسی دهۆک، ڕووداوەکە شەوی ڕابردوو بووە و تۆمەتبارەکە هەڵاتووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ زانینی هۆکاری سەرەکیی ڕووداوەکە کراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ مامی کوڕەکە دەرچووە.