سروە محەمەد: سەرۆکوەزیرانی عێراق گرنگی بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدات

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرقاڵی سێ دۆسیەی گرنگە کە سوودی گەورەیان بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان هەیە.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئێستا گرنگی بە چەند دۆسیەیەکی زۆر گرنگ دەدات، یەکەمیان، دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق و هەرێمی کوردستانە لە کاتی خۆیدا، دووەم، پێدانی شایستە داراییەکانە بە جوتیارانی هەرێمی کوردستان و عێراق، سێیەم دۆسیە کە زۆر گرنگی پێدەدات، پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانە بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیشەوە.

باسی لەوەشکرد، ئەگەر پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبکاتەوە، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 360 هەزار فەرمانبەر پلەکانیان بەرزدەکرێتەوە و سوودمەند دەبن، ئەمەش هۆکارێک دەبێت بۆ ئەوەی فەرمانبەران لە کاتی خانەنشینبوونیاندا بتوانن زیاتر لە مووچەکانیان سوودمەندبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شوێنەوار و گەنجینەکانی عێراق بەچەند سەد دۆلارێک لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەفرۆشرێن

فرۆشتنی گەنجینە و شوێنەوارەکانی هەزاران ساڵ لەمەوبەری عێراق لەڕێگەی پێگەکانی ئینتەرنێتەوە به‌جۆرێك فرۆشیار دەتوانێت بە ئاسانی بیانگەیەنێتە ماڵی…
زیاتر ببینە

نووسراوێك كوتانی پەرلەمانتارانی لایەنێك بە ڤاكسینی دژەكۆرۆنا ئاشكرادەكات و وەزارەتی تەندروستی دەڵێت “ساختە”یە

نووسراوێك بەناوی وەزارەتی تەندروستیی عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە و تیایدا فەرمانكراوە بە كوتانی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنێك بە ڤاكسینی دژەكۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستیش…
Total
0
Share