بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی، تێکۆشەری دیاری کوردستان و یەکێتی کرد.
لە دیدارێکدا سەرۆک بافڵ مێژووی پڕشانازیی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی لە خەباتی ڕزگاریخوازیی کوردایەتی و شۆڕشی نوێی گەلەکەمان بە ڕابەرایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرز نرخاند کە وەک یەکێک لە فەرماندە دیارەکانی پێشمەرگە هەمیشە لە ڕێزی پێشەوەی خەباتدا بووە و دڵسۆز بووە بۆ خاک و خەڵکی کوردستان.
لای خۆیەوە، هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی پاڵپشتیی خۆی بۆ هەڵوێست و هەنگاوەکانی سەرۆک بافڵ دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، یەکێتی لە دەستێکی ئەمیندایە و دڵخۆشین سازش لەسەر مافی خەڵکە سەربەرزەکەمان ناکات، تاوەکو بە یەکسانی خزمەتی تەواوی خەڵک و ناوچەکانی کوردستان بکرێت.