سبەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت

دوای گەیشتنی 200 ملیار دینارەكەی بەغداد، وەزارەتی دارایی بڕیاریدا سبەی مووچەی سەرجەم ئەو وەزارەتانەی مووچەیان وەرنەگرتووە دابەشبكرێت.

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕیاردراوە سبەی مووچەی سەرجەم وەزارەت و ئەو فەرمانگانە دابەشبكرێت كە مووچەی مانگی كانونی یەكەمیان وەرنەگرتووە.

وتیشی، سبەی مووچەی وەزارەتەكانی (خوێندنی باڵا، شارەوانی و گەشتوگوزار، كارەبا، ئاوەدانكردنەوە و ڕۆشنبیری) دابەشدەكرێت.

هەروەها مووچەی (سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، خانەنشینی پێشمەرگە و خانەنشینی شارستانی) سبەی دابەشدەكرێت، وەك ئەوەی سەرچاوەكە ئاماژەی پێدا.

ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراقەوە بڕی 200 ملیار دینار خرایەسەر ئەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

بۆ تەواوكردنی دابەشكردنی مووچەی مانگی كانونی یەكەمی ڕابردوو، حكومەتی هەرێم چاوەڕوانی گەیشتنی ئەو پارەیەی لە بەغدادەوە دەكرد.

ناردنی پارەكە كەوتووەتە ئەم مانگەوە، بەڵام حكومەتی هەرێم مووچەی مانگی ڕابردووی ئەو وەزارەت و فەرمانگانەی پێدابەشدەكات كە تائێستا مووچەیان وەرنەگرتووە.

بابەتی پێشتر

سەرما دەوامی لە دهۆك و ڕاپەڕین و زاخۆ و سۆران ڕاگرت

بابەتی دواتر

ئێشكگری كەناراوەكانی توركیا 36 كۆچبەر ڕزگاردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆگایه‌كی ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نی داده‌خات

لیژنه‌ هاو‌به‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆگایه‌كی ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نی داده‌خه‌ن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت بۆ پاراستنی ته‌ندروستی خۆتان خواردنی سه‌ردانه‌پۆشراو…
Total
0
Share