سایلۆی سلێمانی بەشێک لە جوتیاران ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، “سبەی شایستەکانیان وەردەگرن”.
سایلۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکەین، کە بۆ ساڵی 2025 گەنمیان ڕادەست بە سایلۆی سلێمانی کردووە، تا مستەنەدی ژمارە (1214)، سبەی پێنجشەممە، ڕێکەوتی 19/6/2026، سەردانی هۆبەی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن.
دەشڵێت، چەکی شایستە داراییەکانی ئەو جوتیارانە لە سبەینێدا دابەشدەکرێت.