وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: باوک و کوڕێک لە هەولێر تووشی تای خوێنبەربوون بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، بۆ یەکەمجار لە ئەمساڵدا، دوو حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکرا.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دوو حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە شاری هەولێر تۆمارکرا، کە بریتین لە باوک و کوڕێکی تەمەن 71 ساڵ و 29 ساڵ، هۆکاری تووشبوونیشیان بە تای خوێنبەرببوون بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە دوو هەفتەی ڕابردوودا لەناو ماڵەکەیان ئاژەڵیان سـ.ـەربڕیوە و بەرکەوتنیان بە ئاژەڵی تووشبوو، پێکهاتە و دەرهاوێشتەکانی دوای سـ.ـەربڕین هەبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا هەردووکیان لەژێر چاودێریی پزیشکیدان و چارەسەر وەردەگرن، باری تەندروستیی یەکێکیان تا ڕادەیەک جێگیرە و ئەوەی دیکەیان ناجێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەنگ لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی کۆمەڵی دادگەری لە ئەنجومەنەکە و پۆستە ئیدارییەکان دەدات

کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەستیپێکرد و بڕیارە لە بەشی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر بەخشینی ئەندامەکانی کۆمەڵی…
Total
0
Share