حکومەتی هەرێم: حکومەتی عێراق بەرپرسە لە دابینکردنی مووچە

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە رایگەیاند، “نەوت لە دەستی ئێمەدا نییە و حکومەتی عێراق بەرپرسە لە دابینکردنی مووچە”.

پێشەوا هەورامانی رایگەیاند، “‎ئێستا داهاتی نەوت بە رێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی عێراقی لەدەست هەرێمی کوردستان نەماوە، حکوومەتی عێراق بە بەرپرس دەزانین، لە دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان بە پێی یاسای بودجە”.

باسی لەوەشکردووە کە حکومەتی هەرێم ئەرک و پابەندییەکانی لەوبارەیەوە بەپێی یاسا جێبەجێکردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر ئاوات شێخ جەناب چەند جارێک لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە پرسیاری لێکرا و لە وەڵامدا وتی، “پرسیاری مووچە لە حکومەتی عێراق بکەن”.

مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تا ئێستا دابەشکنەکراوە و هیچ وادەیەکیش بۆ دەستپێکردنی دیارنییە، لەکاتێکدا بەشێک لە وەزارەتەکان ئەمڕۆ دوو مانگی تەواوە مووچەیان وەرنەگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: بە هەمواری یاسای بودجە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگای سۆمۆوە دەستپێدەکاتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “بە دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگای سۆمۆوە دەستپێدەکاتەوە” د.…
Total
0
Share