وەزارەتی دارایی، ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی حوزەیران و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچوونەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئایار لەلایەن تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
ئەوە لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەکی ڕەسمی بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕانەگەیەندراوە.