پۆلیسی هەڵەبجە: لەناو بازاڕی هەڵەبجە هاوڵاتییەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ئەمشەو لەناو بازاڕی هەڵەبجە هاوڵاتییەکی تەمەن 60 ساڵ بە دەمانچە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، کاتژمێر 9:20 خولەکی ئەمشەو، هاوڵاتییەک بەناوی ( م .ٲ .ٲ )، تەمەن 60 ساڵ لەناو بازاڕی هەڵەبجەدا بە چەکی جۆری دەمانچە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

باسی لەوەشکرد، تیمی بەڵگە و تاوان چوونەتە شوێنی ڕووداو بۆ هەڵگرتنەوەی بەڵگەکان، تەرمی هاوڵاتییەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کراوە، لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لە بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە بۆ ڕێکخراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: وەزارەتی دارایی عێراق رێكارەكانی ناردنی مووچەی مانگی پێنجی دەستپێكرد

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی عێراق دەستیكرد بە رێكارەكانی ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.…
Total
0
Share