کچە خوێندکارەکەی زانکۆی کیتاب دەرکراوە؟

سەرچاوەیەک لە زانکۆی کیتاب ڕایگەیاند، هیچ بڕیارێک بۆ دەرکردنی کچە خوێندکارەکە دەرنەچووە.

دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وابڵاوکرایەوە کە کچە خوێندکارێکی زانکۆی کیتاب بەهۆی جلوبەرگەکەی دەرکراوە، سەرچاوەیەک لە زانکۆی کیتاب لە کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ دەرکردنی ئەو کچە خوێندکارە بەهۆی جلەکانییەوە لە زانکۆکە نەدراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەیەک نووسراوی دەرکردنی ئەو کچەی بۆ سەرۆکی زانکۆکە بەرزکردووەتەوە و سبەینێ یان ڕۆژانی داهاتوو بڕیاری کۆتایی لەسەر دەدرێت.

وتیشی، کچە خوێندکارەکە لە دەرەوەی زانکۆ جلوبەرگەکەی پۆشیوە، بەڵام لۆگۆی زانکۆکەی لەسەرە و جلوبەرگەکەی وەک پێشێلکاریی ڕێنماییەکانی زانکۆکە لە قەڵەم دەدرێت، بۆیە نووسراوی دەرکردنی بۆ سەرۆکی زانکۆ بەرزکراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاسپۆرتی سلێمانی: خەڵك هەیە لە 2017ەوە پاسپۆرتەكەی تەواوبووە تائێستا وەرینەگرتووەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “نزیكەی پێنج هەزار پاسپۆرت تەواوبوون و هاوڵاتییان وەریاننەگرتووەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە خەڵك…
Total
0
Share