جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، “ڕەنگە سەرۆک ترەمپ پێش هەینی مەرج و بەندەکانی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئـ.ـێران، ئاشکرابکات.”
ئاماژەی بەوەشدا، ئەمریکا چاوەڕێی ئەوەیە کە ئـ.ـێران هیچ باجێک بەسەر تێپەڕبوونی کەشتییە بازرگانییەکان بە گەرووی هورمزدا نەسەپێنێت، هەروەها ڕوونیشیکردەوە کە ئەو بابەتە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا بۆ ئاشی تاوتوێدەکرێت.
جەی دی ڤانس لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی، “ئێمە بە ئـ.ـێرانییەکان دەڵێێن، دەتوانن ئابورییەکەیان لە گەمارۆ ڕزگاربکەن، هەروەها دەتوانن تێکەڵ بە ئابوریی جیهانی ببنەوە، بەڵام ئەم کارە لەڕێگەی بەجێگەیاندنی ئەو بەڵێنانەوە دەکرێت کە لە ڕێککەوتنەکەدا هاتووە.”