بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، ڕایگەیاند، بەرپرسیارێتیی ئەو تانکەری ئاوانە هەڵناگرین کە لۆگۆی ئێمەیان پێوە نییە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، ڕایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەین کە ئاوی تانکەر بەکاردێنن تا دڵنیا نەبن لە پاکیی ئاوەکە نەیکڕن و ئەو تانکەرانەی لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی لەسەر نەبێت بەرپرسیارێتیی هەڵناگرین لە پاکژیی ئاوەکەیان.
دەشڵێت، بەڕێوەبەرایەتیمان بەهەماهەنگیی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت هەڵدەسێت بە داخستنی سەرجەم ئەو شەمعە نایاساییانەی کە ئاو دەفرۆشن، لەهەمان کات بەهاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی پشکنین بۆ ئاوی سەرجەم ئەو شوێنانە دەکرێت.