سەرچاوەیەک: لەمەودوا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراقدا دابەشدەکرێت

سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، تاوەکو پێنج مانگی دیکەش مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کێشەی نابێت.

سەرچاوەیەک لە بەغداد ئاشکرایکرد، لەمەودوا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مووچەخۆرانی عێراقدا دابەشدەکرێت، شێوازەکەش بە لێبڕین (مەقاسە) دەبێت، واتە ئەگەر هەرێمی کوردستان 120 ملیارەکەی نەناردبوو، ئەوا ئەو بڕە لە مووچە دەبڕدرێت، بۆیە حکومەتی هەرێمی دەتوانێت بەو داهاتە نانەوتییەی کە هەیەتی ئەو پارەیەی لە مووچە دەبڕدرێت، کەمی بکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، هیچ گرفتێکی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ دروست ناکرێت، چاوەڕێدەکرێت ئەم هەفتەیە ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە و لیستی مووچە ڕەوانەی بەغداد بکرێت، دواتر وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق، مووچەی هەرێمی کوردستانیش دابەشدەکات و پارەی پێویست تاوەکو پێنج مانگی دیکەش لەبەردەستدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەکاتی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تۆمەتبارێکدا پۆلیسێک گیانیلەدەستدا

ئەمڕۆ لەکاتی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تۆمەتبارێکدا کارمەندێکی پۆلیسی کەلار گیانیلەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ تۆمەتبارێک کەبەپێی ماددەی…
Total
0
Share