نوخشە ناسیح: کاتی فێستیڤاڵی هەنار درێژدەکرێتەوە

پارێزگاری هەڵەبجە، ڕایگەیاند، کاتی فێستیڤاڵی هەنار درێژدەکرێتەوە.

نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە، ڕایگەیاند، فێستیڤاڵی هەنار هەڵقوڵاوی ناو خەڵکە و بۆیە زۆر سەرکەتووە، لەئاستی ناوخۆ، وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی دەرەوە سەردانی فێستیڤاڵەکە دەکرێت.

وتیشی، ساڵانە گروپێکین کە لە پارێزگار و سەرجەم سێکتەرەکان، نوێنەری جوتیاران، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پێکهاتووە هەموومان پێکەوە لەبارەی فێستیڤاڵەکەوە بڕیاردەدەین و ئەمساڵیش ڕەنگە بڕیاری درێژکردنەوەی کاتەکەی بدەین و بۆ چەند ڕۆژێکی زیاتر بەردەوامبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share