بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، کاتژمێر 11ـی شەوی ڕابردوو، هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە لە بوونی ڕووداوێکی کـ.ـوشتن لە قەزای بنەسڵاوە.
ئاماژەی بەوەشدا، دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لە ئەنجامی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کە هاووڵاتییەک بە ناوی (عەبدوڵا ڕەسوڵ ئەحمەد) کە تەمەنی 55 ساڵە و خانەنشینی پێشمەرگەیە، بەهۆی تەقەکردنەوە گـ.ـیانیلەدەستداوە.
پۆلیسی هەولێر دەشڵێت، دوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد، هێزەکانی پۆلیس توانیان تۆمەتباری سەرەکیی ڕووداوەکە بە ناوی (م. س. س)دەستگیربکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس، تۆمەتبارەکە لە ئێستادا ڕاگیراوە و بەگوێرەی ماددەی 406 لە یاسای سزادان، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.