بەرپرسانی حکومەتی عێراق بە حکومەتی هەرێمیان ڕاگەیاندووە، ئەگەر کەمتر لە 120 ملیارمان ڕادەستبکرێت مووچە خەرجناکرێت و دەبێت مانگانە ئەو بڕەپارەیە وەک داهاتی نانەوتی وەربگرن.
سەرچاوەیەک لە بەغداد بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەرپرسانی حکومەتی عێراق وتوویانە، ئەم مانگە وەک مانگەکانی دیکە مووچە نانێرین، ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان 120 ملیاری داهاتی نانەوتی ڕادەست نەکات یاخود بڕێکی کەمتر ڕادەستبکات.
وتیشی، هەفتەی ڕابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی باڵای پێکهێنا بەمەبەستی ئەوەی زووزوو سەردانی بەغداد بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە، وەفدەکە دەچێتە بەغداد و یەکەم کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق دەکەن.