بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، بارهەڵگرێک لەسەر ڕێگەی دووکان – خەلەکان وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دوکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لەکاتی کارکردن لەسەر شەقامی دووکان – خەلەکان، بارهەڵگرێک وەرگەڕا و دەستبەجێ شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا.
وتیشی، هاوڵاتییەکە تەمەنی 61 ساڵە و خەڵکی حاجیاوایە؛ لەو کۆمپانیایە کاری دەکرد، کە لەسەر دووسایدی دووکان – ڕانیە کاردەکات.