بە ئامانجی ڕێگریکردن لە گزیکردن لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا، سبەینێ هێڵی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت.
پەیمان خواجە، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، سبەینێ 14ی حوزەیرانی 2026، تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دەستپێدەکات و لە ماوەی تاقیکردنەوەکاندا، بە شێوەیەکی کاتیی هێڵی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان ڕادەگیرێت.
ڕوونیشیکردەوە، ئەمەش وەک هەنگاوێک دەبێت بۆ ڕێگریکردن لە هەوڵەکانی گزیکردن لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا، بڕیارەکەش تا کۆتاییهاتنی تەواوی تاقیکردنەوەکان بەردەوامدەبێت.