پێگەی ئەل مۆنیتۆر ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە، تۆم باراک سەردانی بەغداد و هەولێر دەکات.
پێگەی ئەل مۆنیتۆر بڵاویکردەوە، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق، ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە گەشت دەکات بۆ بەغداد و هەولێر، بەمەبەستی فشارخستنە سەر حکومەتی نوێی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوە و چەکداماڵینی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران.
ڕاشیگەیاند، بڕیارە تۆم باراک چاوی بە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرکردە کوردەکان بکەوێت، لەناویشیاندا مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا تا فشار بخاتە سەر بەغداد بۆ چەکداماڵینی گرووپە چەکدارەکان، هاوکاریی ئەمنی و ناردنی دۆلاری بۆ ئەو وڵاتە ڕاگرتووە.