دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئەمشەو زۆر بەتوندی ئێران بۆردومان دەکەین.
دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس نووسیویەتی، “لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بەسەر دوورگەی خارگ و شوێنەکانی دیکەی ژێرخانی نەوتی ئێراندا دەگرین و بازاڕەکانی نەوت و غازی ئەوێ بەتەواوەتی کۆنترۆڵ دەکەین”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران هێزی دەریایی، هێزی ئاسمانی، ڕادار، دژە فڕۆکە، هەموو جۆرەکانی دیکەی بەرگری و زۆربەی توانای هێرشبەرییەکەی نەماوە و ئەمشەو زۆر بەتوندی لێیان دەدەینەوە.