کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ پلەی گەرما نزمدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما بە 1 تا 2 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزتردەبێتەوە.
دەشڵێت، سبەینێ هەینی، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرما بە نزیکی 2 تا 3 پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ نزمتر دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 39 پلەی سیلیزی
پیرمام: 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی