نەوزاد شێخ کامیل: 41 ملیار و 450 ملیۆن دینار وەک شایستەی گەنمی جوتیاران خەرجکرا

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، 41 ملیار و 450 ملیۆن دینار وەک شایستەی گەنمی جوتیاران خەرجکرا.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، بەغداد بڕی 41 ملیار و 450 ملیۆن دیناری وەک شایستەی دارایی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان خەرجکرد.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم بڕە پارەیە دوای تەواوبوونی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان، بەپێی شایستەی ساڵانەی جوتیاران و بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا دابەشدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share