قوباد تاڵەبانی: زۆر دڵگران و خەمبار بووین بە هەواڵی کـ.ـۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس خاتوو لاناز کوردۆ

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمیی بەبۆنەی کـ.ـۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس لاناز کوردۆ، ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و هاوکارەکانی دەکات.

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، “زۆر دڵگران و خەمبار بووین بە هەواڵی كـ.ـۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس خاتوو لاناز كوردۆ.”

دەشڵێت، “بەبۆنەی ئەم کۆستە گەورەیەوە پـ.ـرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و هاوكاران و هاوپیشەکانی خاتوو لانازی جـ.ـوانەمەرگ دەكەین و هاوبەشی خەمیانین.”

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا، “لە خوای گەورە داواكارین، گیانی كـ.ـۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات، ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەك ببەخشێت.”

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share