پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەو دوو تۆمەتبارە دەستگیرکران کە ئەشکەنجەی گەنجێکیان دابوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە کە گەنجێک ئـ.ـەشکەنجەدراوە، هێزەکانمان بە هانای کێشەکەوە چوون، دەستبەجێ بەشی پۆلیسی بنەسڵاوە توانییان لە ماوەیەکی کەمدا، هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن و ڕادەستی یاسایان بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە داهاتوویەکی نزیکدا زانیاریی وردتر لەسەر ڕووداوەکە بڵاودەکەینەوە.