یاریدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، زانکۆی سلێمانی لە بوارەکانی ماتماتیک و ئەندازیاریی شارستانی یەکەمی سەر ئاستی عێراقە.
د. زانا مەحمود، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری زانستی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ریزبەندی شەنگەهای نێودەوڵەتی، کە یەکێکە لە باشترین و سەختترین پێوەرەکان، زانکۆی سلێمانی یەکەم زانکۆ و تاکە زانکۆیە لە عێراق، کە لە بواری ئەندازیاریی شارستانی و بیرکاری، یەکەم بێت.
وتیشی، ئەمە دەستکەوتێکی گرنگی زانستییە بۆ شاری سلێمانی، هەرێمی کوردستان و عێراق، چونکە نەک تەنیا ریزبەندیکراوین، بەڵکو ئاستێکی زۆر بەرزمان بەدەستهێناوە.
باسی لەوەشکرد، گرنگی ئەم ریزبەندییە ئەوەیە، زانکۆی سلێمانی لە بواری زانستیدا لەسەر رێچکەیەکی راستە و رۆژانە هەنگاوی گەورە دەنێت.