سلێمانی.. لە مانگێکدا 48 ڕێستۆرانت بەهۆی سەرپێچییەوە سزادراون

لیژنەی ڕێستۆرانتی سەربە قائیمقامییەتی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی شوبات ئاماری مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند 45 ڕێستۆرانت بەهۆی سەرپێچییەوە سزادراون و سێ ڕێستۆرانت داخراون.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کوردۆ عەزیز، سەرۆکی لیژنەی ڕێستۆرانتەکانی قائیمقامییەتی سلیێمانی ڕایگەیاند، “لە مانگی ڕابردوودا لیژنەکەمان 210 سەردانیان بۆ ڕێستۆرانت، هۆتێل، مۆتێل و شوێنە گەشتییارییەکان ئەنجامدراوە، لەو ژمارەیە 13 شوێن ئاگادارکراونەتەوە پابەندی ڕێنماییەکانی کارکردن بن و 45 شوێنیش سزادراون”.

سەرۆکی لیژنەی ڕێستۆرانتەکانی قائیمقامییەت وتی، “به‌شێكی زۆری شوێنه‌كان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، ڤێتێرنه‌ری، گه‌شتوگوزار و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی كاركردنن، به‌ڵام هه‌ندێ جار به‌هۆی چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌وه‌ بڕیاری داخستنی شوێنه‌كان ده‌ده‌رێت،‌ لیژنه‌ی ریستۆرانت له‌ مانگی رابردودا سێ شوێنی داخستوه‌‌ و خاوه‌نه‌كانیشیانی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند كردوه‌ته‌وه‌‌”.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ 3ی شوبات قائیمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاند کە لە مانگی یەکی ئەمساڵدا پسوڵەی سەرپێچییان بۆ 708 شوێن تۆمارکردووە و 465 شوێنیشییان ئاگادارکردووەتەوە و (14) شوێنیان داخستووە‌، (2) شوێنیشیان ڕوبه‌ڕووی دادگا كردوەتەوە.

بابەتی پێشتر

دۆرتمۆند بە "دوو ڕۆیشتوو و یەک هاتوو" گواستنەوەکانی هاوینی 2021 دەهەژێنێت

بابەتی دواتر

عێراقییەك بە تۆمەتی كوشتنی گەنجێكی كورد لە دانیمارك دەستگیردەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share