بافڵ جەلال تاڵەبانی: داوای یەکێتی داوای خەڵکە بۆ گەیشتن بە حکومەتێکی دادپەروەر

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە ئەندرۆ بیزلی، کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنی و ئابورییەکانی ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان بە گرنگ زانرا.

پەیوەست بە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆک بافڵ ڕایگەیاند، داوای یەکێتی، داوای خەڵکە بۆ باشترکردنی حکومڕانی و گەیشتن بە حکومەتێکی دادپەروەر و بەهێز کە توانای خزمەتکردنی هەبێت بەبێ جیاوازی و ئێمە دەمانەوێت هاوسەنگی و شەراکەت و پێکەوەیی بنەمای کارکردن بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share