رووداوێکی هاتوچۆ پێنج برینداری لێکەوتەوە

رووداوێكی هاتوچۆ لە كەلار روویدا و بەهۆیەوە پێنج كەس برینداربوون كە بەشێكیان منداڵن.

هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، رووداوەكە بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە بووە و سەرجەم بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئاشكراشیكردووە، پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلەكە كە لە جۆرەكانی مسیوبوشی و نیسان بوون، لەسەر رێگای كەلار – رزگاری روویداوە و لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێكی كۆمەڵی دادگەری: دواخستنی هەڵبژاردن بۆشاییە یاساییەکان لە هەرێم زیاتر دەکات

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایدەگەیەنێت، ” دواخستنی هەڵبژاردن بۆشاییە یاساییەکان لە هەرێم زیاتر دەکات”. بێستون حەمەساڵح،…
Total
0
Share