بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، 8ـی حوزەیران، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ، کەمێک بەرزتردەبێتەوە.
بەگوێرەی کەشناسی، ئەمڕۆ پلەی گەرما لە هەولێر 38 پلە، لە سلێمانی 35، لە چەمچەماڵ 38، دهۆک 37 پلە دەبێت.
هاوکات کەشناسی ئاماژەی بەوەدا، سبەی سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان پەڵەهەوری جیاجیا بوونی دەبێت.