ڕێبوار کەریم وەلی ڕایدەگەیەنێت، ئاسۆ مەجید پێشمەرگەی پـ.ـارتی بوو، نزیکەی دوو مانگ لە زینداندا بووە، بە جلی پێشمەرگەوە چووەتە زیندانی ئاسایشی کوڕەکانی جەنابتان [مەسعود بارزانی] و گوایە لە زیندانی پۆلیسی هەولێر بە بۆینباغ خۆی کـ.ـوشتووە، حاجی ئاسۆ هەر تۆمەتێکیشی خرابێتە پاڵ، دەبوایە ڕابگەیەندرێت کە لەسەر چی گیراوە.
ڕێبوار کەریم وەلی، شیکەرەوەی سیاسی لە هەژماری سەرەکیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی، کاک مەسـ.ـعود کوا شکۆی پێشمەرگە؟ ئەوە یەکەمجار نییە کە لە زیندانەکانی ئاسایشدا، پێشمەرگە لە ژێر ئـ.ـەشکەنجەدا بـ.ـکوژرێت، چەند ساڵێک پێش ئێستا لەبەر ئەوەی پێشمەرگەکە یەکێتی بوو، کـ.ـوشتنی لە ژێر ئـ.ـەشکەنجەی ئاسایشی پـ.ـارتیدا، دیزە بە دەرخۆنە کرا، وتیان بـ.ـازرگانی ماددەی هـ.ـۆشبەر بووە!
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاسۆ مەجید پێشمەرگەی پـ.ـارتی بوو، نزیکەی دوو مانگ لە زینداندا بووە، بە جلی پێشمەرگەوە چووەتە زیندانی ئاسایشی کوڕەکانی جەنابتان و گوایە لە زیندانی پۆلیسی هەولێر بە بۆینباغ خۆی کـ.ـوشتووە، حاجی ئاسۆ هەر تۆمەتێکیشی خرابێتە پاڵ، دەبوایە ڕابگەیەندرێت کە لەسەر چی گیراوە و بۆ نەبراوەتە بەردەم دادوەر؟ نا، لە ئەشـ.ـکەنجەخانەکانی کوڕەکانی جەنابتان، دادوەری پـ.ـاراستن هەیە و پێویستتان بە دادگا نییە.
دەشڵێت، جەنابتان سەر و بنی زمانتان شکۆ، هەیبەت و قارەمانێتی پێشمەرگەیە، گەورەترین شانازیی جەنابتان ئەوەیە کە پێشمەرگەن، فەرموون بپرسن بزانن بۆ ئەو هاوقەتارەی جەنابتان، منداڵەکانی بێ باوک بوون؟ کە منداڵە بێنازەکانیم بینی وا بەکوڵ دەگریان، خۆزگەم خواست جەنابیشتان ئەو دیمەنە ناخهەژێنە ببینن و ئینجا بتوانن وا بە ئاسانی بڕوا بە پزیشکی داد(داس) و بەیاننامەی پۆلیس بکەن.