لەسەر ڕێگەی بەسڕە – زیقار، پاسێکی حاجییان وەرگەڕا و بەهۆیەوە 25 کەس گیانیان لەدەستدا.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، لەسەر ڕێگەی نێوان بەسڕە – زیقار، پاسێکی حاجییان وەرگەڕا و لە ئەنجامدا پاسەکە گڕیگرت، بەهۆیەوە زیاتر لە 25 کەس گیانیان لەدەستدا و 17 کەسی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوەیەکی تەندروستی بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندووە، سەرجەمی حاجییەکان دانیشتووی پارێزگای بەسرەن و ئەگەری ئەوەش هەیە ژمارەی مردووان بەرزببێتەوە.