شینگێڕێك گڕ لە نێوانی سوننە و شیعەكان بەردەدات

بە تۆمەتی “سووكایەتیكردن بە هاوەڵان”، داوای دەستگیركردنی باسم كەربەلائی، سروودبێژ و شینگێڕی دیاری عێراقی دەكرێت و دەڵێن، “لەگەڵ داعشدا جیاوازیی نییە”.

لە یەكێك لە سروودەكانیدا “بێڕێزیی بە هاوەڵان كردووە”، ئەمە ئەو پرسەیە كە ماوەی چەند ڕۆژێكە سوننەكانی عێراق، شینگێڕەكەی شیعەكانی پێتۆمەتباردەكەن و تووڕەییانی لێكەوتووەتەوە.

ڕایەڵەی پێشنوێژ و وتارخوێنانی ئەعزەمییە لە بەغداد و لیژنەی ئەوقاف لە ئەنجومەنی نوێنەران، دوو ڕاگەیەندراویان لەو بارەیەوە بڵاوكردووەتەوە و وەك خۆیان دەڵێن، بە توندی سووكایەتی و بێڕێزیكردن بە هاوەڵانی پێغەمبەر سەركۆنە دەكەن.

ئەو دوو لایەن و دامەزراوە ئایینییە، داوادەكەن هەموو مەرجەعییەت و دامەزراوە ئایینییەكانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، هەڵوێست بنوێنن و هەر كەسێك سووكایەتی بە هاوەڵان بكات “دەمكوتی بكەن”.

ڕایەڵەی پێشنوێژ و وتارخوێنانی ئەعزەمییە لە بەغداد كە یەكێكە لە دامەزراوە ئایینییەكانی سوننەی عێراق، داوادەكات كەربەلائی دەستگیربكرێت و دەڵێت، “ڕەفتارەكەی لەگەڵ تاوانەكانی توندڕەوانی داعشدا جیاوازیی نییە”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ئەوقاف ڕێنمایی نوێ بۆ مزگەوتەكان بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

ڕووداوێكی تری هاتوچۆ و پێنج بریندار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share