عێراق 25 تریلیۆن دینار چاپ دەکات

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی و کەمبوونەوەی داهات، پەنا بۆ چاپکردنی 25 تریلیۆن دینار دەبات.

وەزیری دەرەوەی عێراق لەمیانی چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا ڕایگەیاند، بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز، ئاستەنگی بۆ حکومەت دروستبووە لە دابینکردنی پارەی مووچەخۆران.

وتیشی، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم کێشەیە، عێراق بڕی 25 ترلیۆن دینار پارەی نەختینە چاپ دەکات، بەمەش کۆی پارەی چاپکراوی عێراق دەگەیەنێتە نزیکەی 125 ترلیۆن دینار.

ئاماژەی بەوەشدا، ڕەنگە چاپکردنی ئەم بڕە پارەیە، هەڵاوسان لە نرخی دراوەکە بێنێتە ئاراوە و بەهۆیەوە نرخی کەلوپەل و شتومەک لە بازاڕەکان زیادبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خانەنشینی دڵنیایی دەدات.. ئەوانەی خانەنشین دەبن شەش مووچەكە بەسەریەكەوە ‏وەردەگرن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ خزمەتیان كۆتاییدێت و خانەنشین دەكرێن، مامەڵەكانیان تەواوبووە و سەرجەمیان نێردراونەتەوە…
Total
0
Share