ئەمریکا و ئـ.ـێران دیسان هێرشیانکردەوە سەر یەکدی

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، سوپای پـ.ـاسدارانی ئـ.ـێران ڕایگەیاند، لە وەڵامی هێرشی ئەمریکا بۆسەر دوورگەی خارگ و قیشم لە وڵاتەکەی، دوو بنکەی ئاسمانیی ئەمریکی لە کوەیت و بارەگای کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکا لە بەحرەین کراونەتەئامانج.

هاوکات، فەرماندەیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) لای خۆیەوە ئاشکرایکرد، ئـ.ـێران 7 مووشەکی بەرەو کوەیت و بەحرەین هەڵداوە و شەشیان خراونەتەخوارەوە و حەوتەمیان ئامانجەکەی نەپێکاوە.

هەروەها دەشڵێت، 4 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان تێکشاندووە کە بەرەو گەرووی هورمز هەڵدراون.

سێنتکۆم ڕاشیگەیاندووە، لە هێرشەکانی ئـ.ـێراندا هیچ سەربازێکی وڵاتەکەی بـ.ـریندارنەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share