دوایین ئاماری قوربانیانی سوەیدا راگەیەندرا

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایدەگەیەنێت، بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی سوەیدا 374 کەس کوژراون.

رامی عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، شەڕ لە سوەیدا راوەستاوە، ئەم بەیانییە هیچ کەسێک نەکوژراوە، هێزەکانی سوپای سوریا کشاونەتەوە، بەڵام هێشتا دۆخی ناوچەکە ئاسایی نەبووەتەوە.

ئاشکراشیکرد، هێشتا چەندان تەرم لەسەر شەقامەکان کەوتوون، دۆخی هاوڵاتییان زۆر خراپە و پێویستیان بە هاناوەچوونی بەپەلە هەیە.

باسیلەوەشکرد، زیاتر لە 374 کەس کوژراون، 14 تەرمی بێناسنامە دۆزراونەتەوە، دەوترێت 107 کەس لە هێزەکانی سوپا کوژراون، بەڵام ژمارەکە زۆر لەوە گەورەترە، بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلیشەوە لایەنی کەم 18 کەس کوژراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ترەمپ سزای ئەو وڵاتانە دەدات کە مامەڵەی بازرگانیی لەگەڵ ئێران دەکەن

دۆناڵد ترەمپ، سەپاندنی رەسمی گومرگی بەڕێژەی %25 بەسەر هەر وڵاتێکدا راگەیاند کە مامەڵەی بازرگانیی لەگەڵ ئێران بکات، ئەمەش بێگومان وڵاتی عێراقیش دەگرێتەوە.…
زیاتر ببینە

دوای سووتاندنی دوو ئۆتۆمبێل حکومەتی سعودیە هاوڵاتییەکی تورکی دەستگیردەکات

دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی سووتاندنی دوو ئۆتۆمبێل لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەلایەن کەسێکەوە ئاسایشی گشتیی سعودیە دەستگیرکردنی ئەو کەسەی راگەیاند. ئاسایشی…
Total
0
Share