کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ و سبەی بۆ گەشت و سەیرانکردن شیاوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کەشی ئەمڕۆ ساماڵ دەبێت و بەراورد بە دوێنێ، پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە.
سەبارەت بە کەشی سبەی شەممە، ئاماژەی بەوەکرد، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرما پلەیەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە.