ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، هەوڵی جددی هەیە ئەم هەفتە کابینەکەی عەلی زەیدی تەواوبکرێت.
ئیبتیسام هیلالی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، هەوڵێکی جددی هەیە لەلایەن لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگییەوە کە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدات.
وتیشی، کۆبوونەوەکە بۆ دەنگدان و پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکانی کابینەکەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەبێت.
مانگی ڕابردوو، بە ئامادەبوونی 270 پەرلەمانتار، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە کۆی 23 وەزارەت، دەنگیدا بە 14 وەزارەتی کابینەکەی عەلی زەیدی.