بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشیی بڵاوکردەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا شێخ محەمەد ئیسحاق فەییاز، کەسایەتیی دیاری ئایینیی عێراق، پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشی بڵاوکردەوە. 

سەرۆکی یەکێتی لە پەیامەکەیدا کۆچـ.ـی دوایی ئەم مەرجەعە ئایینییە ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بەوەدەدات، کە گەورەیە خەسارەتێكی گەورەیە بۆ گەلەکەمان. هەروەها دەشڵێت، ئایەتوڵڵا فەییاز ڕۆڵێکی دیار و گرنگی لە خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، وتنەوەی زانستەکان و بڵاوکردنەوەی بەهاکانی میانڕەوی و لێبوردەییدا هەبووە.

هاوکات سەرۆکی یەکێتی جەختیکردەوە، کەسایەتیی کـ.ـۆچکردوو بەشدارییەکی کاریگەری هەبووە لە چەسپاندنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و یەکڕیزیی نیشتمانیدا.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی مەرجەع و مەرجەعییەتی باڵای ئایینی لە نەجەفی ئەشرەف، زانایانی ئایینی، فێرخوازانی حەوزەی زانستی و سەرجەم گەلی عێراق دەکات. لە کۆتاییشدا ڕایدەگەیەنێت، “لە خوای گەورە دەپارێینەوە مەرجەعی کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و لە بەهەشتی بەرینیدا جێگەی بکاتەوە”

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share