سەعدی پیرە ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ئێستا هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە دەنگ و کورسی یەکێتی زیاد دەکات.
سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، یەکێتی لە دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن ناترسێت، هەروەها بەراورد بە کۆتا هەڵبژاردن، بارودۆخی سیاسیی یەکێتی ئێستا زۆر باشترە، ئەگەر سبەینێ هەڵبژاردن بکرێت، بە دڵنیاییەوە یەکێتی دەنگ و کورسییەکانی زیاد دەکات.
وتیشی، ئەگەر پارتی بە دوای ژمارەوەیە، لەم ژمارەی ئێستای باشتر ناهێنێت، ئەگەر بەنیازی ڕێککەوتنن، وەرن ئێستا لەگەڵمان ڕێکبکەون، ئەگەر بەنیازی ڕێککەوتن نین و دەتانەوێت قۆڵی یەکێتی بادەن، هەڵەن، ئەوەی بیەوێت قۆڵی یەکێتی بادات، لە هەموو شوێنێک تێدەکەوێت.