لە گەڕەکی کارێزەوشکی سلێمانی ئاگرکەوتەوە

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، ڕایگەیاند، لە گەڕەکی کارێزەوشکی سلێمانی ئاگرکەوتەوە.

ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە دوکانی بریکارێکی غاز لە گەڕەکی کارێزەوشکی سلێمانی ئاگرکەوتەوە.

وتیشی، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە و تا ئێستا هۆکارەکەی نەزاندراوە لێکۆڵینەوەکان بۆ زانینی هۆکارەکەی دەستیانپێکردووە.
لەبارەی زیانەکانی ئاگرەکە، ئارام عەلی، ڕایگەیاند، هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی بە دوکانەکە گەیشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی گواستنەوە چی دەڵێت؟
كۆمپانیاكان قەرەبووی كاتەكانی بڕینی ئینتەرنێت بۆ بەشداربووانیان ناكەنەوە

لەگەڵ بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوە گشتییەكان ڕۆژانە بۆ چەند كاتژمێرێك هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت و بەشداربووان لەو خزمەتگوزارییە بێبەشدەكرێن بەبێ ئەوەی…
Total
0
Share