بە چاودێریی قوباد تاڵەبانی دووەمین کۆڕبەندی دێڵفی لە سلێمانی دەبەسترێت.
بە چاودێریی قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆڕبەندی ئابوریى دێڵفی بۆ جاری دووەم لە ڕۆژانی 6 و 7 ى حوزەیرانی 2026 لەهۆڵى فاوندەیشن لە کارگەى کەلتوورى لە سلێمانی دەبەسترێت.
کەسایەتییە باڵاکان لەسەر ئاستی کوردستان، عێراق و جیهان کۆدەکاتەوە لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی خاوەن ئابوریى بەهێزی جیهان بۆ دیالۆگ لەسەر گرنگترین ئاڵنگارییە سیاسی و ئەمنی و ئابورییەکانی ناوچەکە.